گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شارەوانیی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2022.08.06 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانیی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەكات كە تا ڕۆژی ٢٠٢٢/٩/٩ مامەڵەی تایبەت بە تۆماركردنی خانووە زیادەڕۆكان وەردەگیرێت و پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی مامەڵەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی (شەممە 6-8-2022) ڕایگەیاند، " ئاگاداری سەرجەم خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەكات كە تا ڕۆژی ٢٠٢٢/٩/٩ مامەڵەی تایبەت بە تۆماركردنی خانووە زیادەڕۆكان وەردەگیرێت، لە دوای ئەو ڕێكەوتەوە هیچ كارێكیان بۆ ناكرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە پێویستە پەلە بکەن لە پێشكەشكردنی داواكانتان، بە پارێزگای سلێمانی (كاروباری یاسایی) تا بتوانین بەپێی یاسای ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠١٩ ی هەمواركراو، هەروەها بە پێی یاسای ژمارە(٧)ی ساڵی ٢٠٢١ كاری پێویستیان بۆ ئەنجامبدەین."