گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نوێترین هەڵوێستی سەدر لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان

2022.08.06 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین هەڵوێستی سەدر لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان

ناس کورد- 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و  ڕایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بووەتە داواکارییەکی جەماوەری، دەشڵێت، کاردانەوەی ئەرێنی هەیە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا (شەممە 6-8-2022) ڕایگەیاند، "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بووەتە داواکارییەکی جەماوەری و ڕێگایەکی دیکە نییە، هەڵوێستەکان سەبارەت بەو پرسە ئەرێنین، جەماوەر و هۆزەکان زۆربەی چین و توێژەکان و بەشێکی سەرکردە سیاسییەکانی کورد و سوننە و شیعە بەدەم بانگەوازەکەوە هاتن." 

 

هاوکات سەدر پەیامێکیشی ئاڕاستەی لایەنگرانی کردووە و دەلێت، "پێویستە هەڵوێستێکی جدی بنوێنن بۆ رزگارکردنی عێراق لە دەست گەندەڵی و پاشکۆیەتی و رێڕەوی پرۆسەی سیاسی راستبکەینەوە." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، " شۆڕشگێڕان بەردەوامن لە شۆڕشەکەیان تاوەکو داواکارییەکان جێبەجێ دەکرێن، ئەوان هیچکات دەستبەرداریان نابن، چونکە ئەمە دوا دەرفەتە، بۆیە بەردەوام بن تاوەکو داواکارییەکان جێبەجێ دەکرێن."