ناس کورد-
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی سلێمانی دەستپێبکاتەوە و تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کامەران وریا، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی (شەممە 6-8-2022) ی ڕاگەیاند، " لەسەر داوای وەزارەتی بازرگانیی عێراق جارێکی تر پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکەنەوە بۆ ئەو جوتیارانەی کە تائێستا بڕی تەواوی گەنمەکەیان رادەستی سایلۆ نەکردووە."
ئاماژەی بەوەشکرد، " لە بەرژەوەندی جوتیاران ماوەی وەرگرتنی گەنم درێژکراوەتەوە."
بەوتەی کامەران وریا، "سبەینێ یەکشەممە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت."