گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕوونکردنەوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە ’’دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید’’

2022.08.06 - 18:12
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە ’’دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید’’

ناس کورد-

پاش ئه‌وه‌ى جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئۆفیسى سه‌ره‌كیى (نه‌وه‌ى نوێ) له‌ شارى سلێمانى به‌ هێزى ئه‌منى گه‌مارۆ دراوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى سلێمانى ئەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، دوورە لە ڕاستییەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ (شەممە 6-8-2022) ڕایگەیاند، زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێیان داوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتی نەوەی نوێ دەستگیر کراون، پاراستنی گیانی سەرۆک و سەرکردایەتی و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەکە دەخەینە ئەستۆی دەسەڵات".

 

لەوبارەیەوە میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، "سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دوورن له‌ راستیه‌وه‌ و میدیاكانى نزیك له‌ (نه‌وه‌ى نوێ) بۆ چه‌واشه‌كارى بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ هێزێكى ئه‌منى نه‌چووه‌ته‌ ده‌وروبه‌رى ئۆفیسى نه‌وه‌ى نوێ".