گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕێژەی ڕاستیی ئۆکتانی بەنزینە 800 دینارییەکە ئاشکرا کرا

2022.08.06 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێژەی ڕاستیی ئۆکتانی بەنزینە 800 دینارییەکە ئاشکرا کرا

 

ناس کورد- 

پسپۆڕی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکان باس لە کوالێتی و ئۆکتانی بەنزینە 800 دینارییەکەی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، ڕێژەی ئۆکتانەکەی ئەوە نییە کە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بڵاویدەکاتەوە و لە ڕاستیدا کەمترە، دەشڵێت، لە وەرزی زستاندا لە سلێمانی لەڕێگەی کحولەوە ئۆکتانی بەنزین بەرزدەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توانا ناسیح، پسپۆڕی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (شەممە 6-8-2022) ڕایگەیاند، "بەنزینە نۆرماڵە حکومییەکە (800 دیناری) رێژەی ئارۆماتیکی کەمە کە ئەوەیش خراپە، رۆژانە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان ئەم بەنزینانە دەپشکنێت، بەڵام وردەکارییەکەی ناخاتەڕوو و تەنیا دەڵێت گونجاوە یان نەگونجاوە."

 

وتیشی، "بەپێی ستانداردی حکومەت، دەبێت ئۆکتانی بەنزینی نۆرماڵ 89-92 بێت، محەسەن دەبێت لە 92-95 بێت و سووپەریش 95-98 بێت." 

 

ئەو پسپۆڕی بەنزین و بەرهەمە نەوتییانە دەڵێت، بەنزین هەیە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان دەڵێت، گونجاوە و ئۆکتانی 91ـە، لە کاتێکدا وانییە، چونکە ئۆکتانی RONـەکەی 91ـە، بەڵام ئۆکتانی MONـەکەی 83ـیە. کاتێک ئەم دوو ژمارەیە کۆ دەکەیتەوە و دابەشی دووی دەکەیت، تێکڕایان 87 دەردەچێت، کەواتە ئۆکتانی ئەم بەنزینە 87ـە."

 

ڕوونیشیکردەوە، "بەنزینە حکومییەکەی ئێستا کوالێتییەکەی باش نییە. ئەو بەنزینەی حکومەت دابینی دەکات بەنزینێک نییە لە پاڵاوگەدا دروست کرابێت، خۆمان سێ پاڵاوگەمان هەیە کە هیچیان بۆ خۆمان کار ناکەن، بەنزینی نۆرماڵی حکومەت 87 دەردەچێت، ئەم بەنزینە خەڵک گلەییان لێی هەبوو، حکومەت بردیەوە و هێنایەوە، هەر هەمان شت بوو." 

 

باسی لەوەشکردووە، " بەنزینە حکومییەکە زۆر گەرمە، لە کاتێکدا دەبێت بەنزین سارد بێت، کاتێک رایدەوەشێنیت هەڵدەچێت، ناکرێت بەنزین گەرم بێت، چونکە دەبێتە هۆی سووتانی فیولپەم، لە کاتێکدا دەبێت بەنزین فیولپەمپەکە سارد بکاتەوە." 

 

توانا ناسیح ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم بەنزینەی حکومەت لە پاڵاوگە فەرمییەکان دروست ناکرێت، ئەوەی پاڵاوگەکان بەنزینێکی زۆر باش و گونجاوە، ئەم بەنزینە راستەوخۆ لە پاڵاوگەکەوە نایەت، پێشتر لە یەکەی چاککردن ئەم بەنزینە دەردەکرێت و لە دەرەوە بە ماددەی MTB چاک دەکرێت و دەهێنرێتەوە."

 

جەختیشی کردەوە، ئەگەر بەنزینەکە لە پاڵاوگەی کار و بازیانەوە دەربچێت، بە دڵنیاییەوە ئۆکتانەکەی باش دەبێت، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە بەنزینخانەکان دەچێتە گۆڕەپانەکانی بەنزین، کە لە گۆڕەپانەکانەوە دەگاتە بەنزینخانەکان هەمان ئەو بەنزینەی پاڵاوگەکان نییە.

 

هاوکات لەبارەی بەرزکردنەوەی ئۆکتانەکەی، توانا ناسیح ئەوەی خستووەتەڕوو، " ماددە زۆرە بۆ ئەوەی بەنزینی پێ دروست بکرێت، یەکێک لەو ماددانە ئەلکحول (عارەق)ـە کە ئۆکتانی بەنزینی پێ بەرز دەکرێتەوە، لە سلێمانی ئەم کارە دەکرێت، بەڵام بۆ ئێستا ناکرێت، چونکە بۆ وەرزی هاوین نابێت و لە زستاندا زیاتر دەکرێت."