ناس کورد-
لەکاتی چوونیان بۆ بەردەرکی سەرای سلێمانی، سێ پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕێگرییان لێکرا و مۆبایل لە یەکێکیان سەندرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ (شەممە 6-8-2022) لە ڕاستەوخۆیەکی فەیسبوکدا دەڵێت، "ئەوە ئێمە سێ پەرلەمانتاری عێراق بەرەو بەردەرکی سەرا دەڕۆین."
لەوکاتەدا چەند کارمەندێکی ئاسایش دەچنە لایان و داوا دەکەن ڕاستەوخۆکە بوەستێنن، پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ دەڵێت، "ئەوە مۆبایلی پەرلەمانتارە دەستت لابە." لەوکاتە گرژی دروست دەبێت و ڕاستەوخۆکە دەوەستێت."