گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.08.06 - 16:21
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

 

بەبۆنەی عاشووراوە، ڕۆژی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە و وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، داوا لە وەزارەتی دارایی دەکەن دابەشکردنی مووچە بەردەوام بێت و نەخرێتە سێشەممە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە 8-8-2022، بەبۆنەی ڕۆژی عاشووراوە پشووی فەرمیی دەبێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کە هاوکاتە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە. 

 

لەوبارەیەوە ئەشرەف محەمەد، بەرپرسی گەنجینەی سلێمانی بە میدیای پارتیی وتووە، "بۆ ئەوەی گەنجینە و بانکەکان لە ڕۆژانی پشوو دەوام بکەن، دەبێت لەلایەن وەزارەتەوە فەرمانمان بۆ بێت، تا ئێستا فەرمانمان بۆ نەهاتووە، چاوەڕێی ڕۆژی یەکشەممە دەکەین ئاگادار بکرێینەوە، كە ڕۆژی دووشەممە مووچە بدرێت یان نەدرێت".

 

هاوکات، مه‌ریوان به‌گۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ڕایگەیاندووە، "لەگەڵ وەزارەتی دارایی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە لەسەر هێڵین، بەڵکوو چارەیەک بکرێت و وێڕای پشوو، مووچە لە ڕۆژی دووشەممە بدرێت نەک سێشەممە".