ناس کورد-
سەرکردەیەکى رەوتى سەدر رایگەیاند، موقتەدا سەدر لەلایەن عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانەوە پێشوازى لێکراوە و رێزى لێگیراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جابر ئەلخەفاجی لە بڵاکراوەیەکدا نوسیویەتى "مەرجەعیەت ڕێز لە موقتەدا سەدردەگرێت و پێشوازی لێدەکات، خەڵکیش خۆشیان دەوێت و دەیانەوێت، هەروەها سەبارەت بە گەندەڵەکان و دەرکراوەکان، هیچ دڵنەوایییەک بۆ ئێوە نییە”.
موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر پێش نیوەڕۆى شەممە گەیشتە ماڵى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان، بەمەبەستى بەشداریکردن لە مەراسیمى عاشورا.