گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخشە

بۆچى شێیە زۆرەکەى ئاسمانى عێراق نەبووە هۆى باران بارین؟ کەشناسێک وەڵام دەداتەوە

2022.08.06 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچى شێیە زۆرەکەى ئاسمانى عێراق نەبووە هۆى باران بارین؟ کەشناسێک وەڵام دەداتەوە

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، بڕێکى زۆرى شێ کە لە وڵاتانى دراوسێ بووە هۆى بارانى بەخوڕ، گەیشتووەتە عێراق بەڵام نەبووەتە هۆى باران بەڵکو بەرزبوونەوەى بەرچاوى پلەى گەرماى لێکەوتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (6-8-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "ھەمان بڕی شێ و تەری کە لەماوەی ڕابردوو لە دەریای عەرەب و ھیندستانەوە وڵاتانی دەوروبەرمانی گرتەوە بووە ھۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو و زیانی ماددی و گیانی زۆریشی لێکەوتەوە ئێستا ئەو شێ زۆرە گەیشتووە بە تەواوی ناوچەکانی باکوری سعودیە و وڵاتی عێراق و سوریاش بەڵام باران نابارێت و تەنانەت ھەورێکی ئەوتۆش لە ئاسماندا نابینرێت".

 

رونیشیکردووەتەوە "ھۆکاری ئەوە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ماوەی چەندین رۆژە بەرزەپەستانێکی بەھێز و جێگیر لە رۆژئاوای عێراقەوە بەشێوەیەکی فراوان بەسەر چینە بەرزەکانی ھەوای ناوچەکەدا جێگیر بووە کە ئەمەش رێگرە لەوەی جوڵەی ھەوا سەربکەوێت بۆ ئاستە بەرز و ساردەکانی ھەواو چربوونەوەی ھەور و بارانبارین".

 

"ئەم شێ زۆرە لەھەوای نزمدا قەتیس بووە ئەمەش بووەتە ھۆی قەتیسبوونی گەرمی تیشکی خۆر و پەنگ خواردنەوە و بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی عێراقدا ھەر لەبەر ئەم ھۆکارانەش نابێتە ھۆی بارانبارین و دۆخەکە ئەبێتە ھۆی گەرمبوونی زیاتر لە کاتێکدا بەم شێوەیە نەبێت ئەم حاڵەتە ئەبێتە ھۆی بارانبارینێکی زۆر و بەخوڕ لەگەڵ ڕوودانی ھەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکاندا"، بەوتەى ئەو شارەزایە.

 

May be an image of map, sky and text