گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دارایی بژاردەى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران دادەڕێژێت

2022.08.06 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی بژاردەى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران دادەڕێژێت

ناس کورد-

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکن بۆ ئەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەست پێبکاتەوە و چەند بژاردەیەکیان داناوە، بەجۆرێک کە فەرمانبەران پلەیان بەرزبێتەوە و نەشبێتە بارگرانی بۆ سەر حکومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ھێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارى پارتى و جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "لە لیژنەی دارایی لیژنەیەکی لاوەکی دروست کراوە، کە من سەرۆکی لیژنەکەم و خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکین کە ھێشتا تەواو نەبووە و لە گفتووگۆ داین کە تەواوبوو ڕەوانەی دەکەین بۆ حکوومەت و داتامان وەرگرتووە، کە چەند پلەیان بەرزکراوەتەوە و چەندیش ماون و چۆن پلەیان بەرزبکرێتەوە ئەوانەی ماون".

 

 وتیشى "دەمانەوێت پلەی فەرمانبەران بەرزبکرێتەوە و باری حکومەتیش گران نەبێت، کە حکومەت چۆن دەست بە پلە بەرزکردنەوە بکات، بۆ ئەو مەبەستە میوانداری وەزیری داراییش دەکەین بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە بدات".

 

ھێڤیدار ئەحمەد باسى لەوەشکرد "ئێمە چەند بژاردەیەکمان ئامادەکردووە کە حکومەت بتوانێت پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە، چونکە ئەوانەی سلکی سەربازین وەکو پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و ئەوانەی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەن پلەیان بەرزدەکرێتەوە، بەڵام ئەوانەی فەرمانبەری شارستانین ماون، ئەگەر نا نیوەی مووچەخۆران کە لە سلکی سەربازین پلەیان بەرزکراوەتەوە و ئەوانە ماون کە فەرمانبەری شارستانین، بۆیە چەند بژاردەیەکمان ئامادەکردووە پلەی ئەوانیش بەرز بکرێتەوە، چونکە ناکرێت ئەوانەی ماون پلەیان بەرز نەکرێتەوە".