گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

راستى لێدوانى کازمى لەبارەى هەڵبژاردن ئاشکراکرا

2022.08.06 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
راستى لێدوانى کازمى لەبارەى هەڵبژاردن ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

پێگەى "تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی" ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە هەواڵێک بڵاوکردەوە کە دەدرێتە پاڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەکە لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "هەواڵێک لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە کە بریتییە لە (بەپەلە.. کازمی: دوبارەکردنەوەى هەڵبژاردن زۆر نزیک بووەتەوە،  خۆم بۆ ئەم هەڵبژاردنە کاندید ناکەم)."

 

بەپێی پێگەکە، ڕاستییەکە: ئەوەیە کە، هەواڵی بڵاوبووەوە ڕاست نییە، سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی لێدوانى واى نەداوە، لە ڕێگەی ئەو ئەو لاپەڕانەى کە پەیوەندییان بە گواستنەوەی چالاکییەکانییەوە هەیە، یان لە ڕێگەی ماڵپەڕە هەواڵییەکانەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە "سەبارەت بەو هەواڵەی کە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید ناکات، پێشتر لە بەیاننامەیەکدا لە 2ی حوزەیرانی 2020، پێش دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو، کازمى باسی لەوەکردبوو "من حیزبم نییە، تاکە پڕۆژەی من بەدیهێنانی داواکاریی خەڵکە بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە".