گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێشبینى: شەپۆلى فێنک و خۆڵبارین بەڕێوەیە

2022.08.06 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: شەپۆلى فێنک و خۆڵبارین بەڕێوەیە

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینى دەکات هەرێمى کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک و شەپۆلى خۆڵبارینەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (6-8-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە سبەی یەکشەمە 7-8-2022 بەدواوە ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک کە بەسەر دەریای ناوەراستەوە دەگاتە ناوچەکە.

 

رونیشیکردووەتەوە، سەرەتا کاریگەری لەسەر ناوچەکانی رۆژئاوای ھەرێم دەبێت بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ پلە و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا بەگشتی ١ پلە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٤٣ بە ٢٩ ، ھەولێر ٤٤ بە ٣١ پلە ، دھۆک ٤٢ بە ٣٠ پلە ، ھەڵەبجە ٤٤ بە ٣١ پلە ، کەرکوک ٤٥ بە ٣٤ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٩ پلە بە ٣٤ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٣ بە ٣١ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٢ بە ٣٠ پلە دەبێت.

 

بەپێی پێشبینى ئەو کەشناسە، کاریگەری ئەم بارستە ھەوا فێنکە لە رۆژی دووشەممەوە 8-8-2022 بەتەواوی دەگاتە سەرناوچەکە و پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتری بەسەردا دێت تا رۆژی ھەینی 12-8-2022 کاریگەریەکانی بەردەوامی دەبێت و ئەم مەودایە بەگشتی تێکرای پلەکانی گەرما لە ئاستی ئاسایی ساڵانەی خۆیدا دەبێت.

 

 ئاراس جەبار دەشڵێت، ھەر لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایەوە سبەی لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بەھۆی زیادبوونی خێرای با لەناوچە سنوریەکانی نێوان رۆژئاوای عێراق و سوریا ئەگەری ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین بەرەو ناوچەکە دەبێت بەرێژەیەکی مامناوەند و بە رێژەیەکی نیمچە چریش لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر کاریگەری دەبێت، بەگشتی لەنیوەرۆی رۆژی دووشەمەدا 8-8-2022 کاریگەری کەم دەبێتەوە و بەرێژەیەکی کەم تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە 9-8-2022 تۆز و خۆڵ لەھەوادا دەمێێتەوە و دواتر کۆتایی دێت.