گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕاپۆرتێكی ئەمەریكی: مالیكی و قائانی پلانی كودەتای دادوەرییان دانا

2022.08.05 - 22:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێكی ئەمەریكی: مالیكی و قائانی پلانی كودەتای دادوەرییان دانا

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی لەماوەی ڕابردوودا نوری مالیکی، سەکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و ئیسماعیل قائانی، بەرپرسی سوپای قودسی ئێران پلانی کودەتای دادوەرییان لە عێراق داناوە و دادگای فیدڕاڵییان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکارهێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتەکە کە "مایكل نایتس لە پەیمانگای واشنتۆن" نوسیویەتی، تیایدا هاتووە، "ئەو پلانە جێبەجێکردنی کودەتایەکی دادوەری بوو لەلایەن نووری مالیکی و بە هاوکاری قائانی، ئەویش  بریتی بوو لە ڕاسپاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فائق زیدان بۆ ئاسانکاری بۆ زنجیرەیەک بڕیار لە دادگای باڵای فیدراڵی کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا یەک لە دوای یەک و بە خێرایی پێشکەش کران." 

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، " لە هەمووی گرنگتر، دادگای باڵای فیدراڵی بژاردەی دانانی سەرۆکیان بە زۆرینەی سادە نەهێشتووەتەوە ئەگەر هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی دوو لەسەر سێی ئەندامان شکست بهێنن، بەوشێوەیەش چوارچێوەی هەماهەنگی بە شێوەیەکی کاریگەر هەوڵەکانی موقتەدا سەدری بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینە لە 165 کورسی بە بەشداری کورد و سوننەکان پەکخست." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، " هەروەها دادگای باڵای فیدراڵی لەپڕ دۆسیەیەکی 10 ساڵەی دژی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان زیندوو کردەوە، ئەوەش وەک ترس و فشارێک بۆسەر بەشێک لە لایەنە کوردییەکان، بەهۆی بەشداریکردنیان لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە."