ناس کورد-
بە بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەڕێوەبەری گشتی نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستبەکاربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی (هەینی 5-8-2022) ڕایگەیاند، "بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، (هەندرێن هیوا موفتی) لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ھەندرێن ھیوا موفتی، لەدایکبووی ساڵی (١٩٦٥)ـە و لە بنەماڵەی (موفتی گەورە)ی دێرین و ناوداری شاری سلێمانییە و برازای (کەمال موفتی)یە.
*ھەڵگری سێ بڕوانامەی بەکالۆریوسە بەم ناونیشانانە:
١- بەکالۆریوس لە ئادابی ترجمەی زمانی ئینگلیزی .
٢- بەکالۆریوس لە زانستی فڕۆکەوانی (فڕۆکەوان) .
٣- بەکالۆریوس لە زانستی سەربازی .
* ماوەی (٨) ساڵە پلەی وەزیفی جێگری بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەیە و لەسەرەتایی کردنەوەی فڕۆکەخانەوە بەڕێوەبەری چالاکی زەمینی فڕۆکەخانەیە.