ناس کورد-
پۆلیسی زاخۆ لە دوو ڕووداوی جیادا گیان لەدەستدانی دوو کەسی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان کچێکی تەمەن 14 ساڵە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ (هەینی 5-8-2022) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی گەنجێکی تەمەن 30 ساڵان بەناوی (ک. ع. ج) لەکاتی مەلەکردن خنکا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ڕووداوێکی دیکەدا کچێکی شنگالی بەناوی (ن.س.م) لەدایکبووی ساڵی 2008، واتە تەمەن (14) ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەردوو تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادگای زاخۆ کراون و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکان دەستی پێکردووە."