ناس کورد-
سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کردەسەر کەرتی غەزە و بەهۆیەوە چەندین کەس بوونە قوربانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی 5-8-2022، ئیسرائیل لەڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەزەی بۆردومان کرد.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون و لەنێو قوربانییەکاندا ژن و منداڵ هەن.
هەر لەوبارەیەوە، فەوزی بەرهوم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، "سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر کەرتی غەززە و چەندین تاوانی نوێی ئەنجامداوە، دەبێت باجەکەی بدات".