گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنە پێکهێنرا

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌ ته‌رككراوه‌كان ده‌دات

2022.08.05 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌ ته‌رككراوه‌كان ده‌دات

ناس کورد- 

 

به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له‌ پارێزگای كه‌ركووك، له‌باره‌ی هاتنەوەی بابەتی تەرککراو، دڵنیایی ده‌داته‌ قوتابیان سنووری ئه‌و پارێزگایه و ڕایگه‌یاند، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری داوە لیژنەیەکی وەزاری پێکبهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا شێرزاد رەشید كاكە، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك، په‌یامێكی ئاراسته‌ی قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی زانستی (خوێندنی کوردی) کرد و ڕایگەیاند، " بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هاتنەوەی بابەتی تەرککراو (محذوفات) لە پرسیارەکانی وانەی کیمیا لە تاقیکردنەوەکانی وەزاری شەشەمی ئامادەیی بەشی زانستی/ أحيائى، وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی بڕیاریدا لیژنەیەکی وەزاری پێکبهێنرێت و سەردانی شاری کەرکووک بکات." 

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "لیژنە وەزاریەکە نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە و چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنە وەزاریەکە دەبن."