ناس کورد-
شەوی رابردوو لەشاری کەرکوک ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا، دواتر پیاوەکە برایەکی ژنەکەشی بریندارکرد و کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی پارێزگای کەرکوک، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو (پێنجشەممە 4-8-2022) ڕوویداوە، ئەو ژن و مێردە كێشە لە نێوانیاندا هەبووە، بەوهۆیەوە پیاوەكە گوللـەیەکی بە هاوسەرەكەیەوە ناوە و كوشتویەتی، دواتر گوللـەیەکی بە برای هاوسەرەكەیەوە ناوە و برینداری كردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو پیاوە هەر لەبەردەم ماڵی خۆیاندا گوللـەیەکی بەسەری خۆیەوە ناوە و لەكاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، بارودۆخی بریندارەکەش ناجێگیرە".
بەوتەی شایەتحاڵێک کە قسەی بۆ "کەرکوک ناو" کردووە، "ئەو خێزانە ئاوارەی تەلەعفەرن، پیاوەكە ئەوە دووەم هاوسەرییەتی و پێكەوە پێنج منداڵیان هەیە".