گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سبەینێ کاریگەری شەپۆلی گەرما لە هەرێم دەگاتە لوتکە

2022.08.05 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ کاریگەری شەپۆلی گەرما لە هەرێم دەگاتە لوتکە

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ شەممە کاریگەری شەپۆلی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەگاتە بەرزترین ئاست و بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی شێ زیاتر هەست بە گەرما دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە ٦-٨-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور لە کاتە جیاجیاکاندا، لەئەنجامی ھاتنی شێی زیاتر و کاریگەری بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی و بوونی ئەو بەرزە پەستانەی ھەیە لە ھەوای بەرزدا سبەی کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە زیاتر دەبێت و لە ھەندێ ناوچەدا پلەی گەرما بەرێژەی ١ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرما بەم شێوەیە دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٤٥ بە ٣٠، ھەولێر ٤٧ بە ٣٢ پلە، دھۆک ٤٥ بە ٣١ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٣٠ پلە، کەرکوک ٤٨ بە ٣٥ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٥٠ پلە و ھەندێ ناوچەی باشوری رۆژھەڵاتی ئیدارەکە بۆ ٥١ پلە بەرز دەبێتەوە نزمترین ٣٥ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٥ بە ٣١ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٤ بە ٣٠ پلە دەبێت.