گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرۆکی پەرلەمان هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیاند

2022.08.05 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی پەرلەمان هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیاند

ناس کورد- 

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ داواکارییەکەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن نیشاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامێکدا محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (هەینی 5-8-2022) ڕایگەیاند، "پەرلەمان نوێنەری گەلە، ئەو جەماوەرەش کە کۆمان کردووەتەوە بەشێکن لە ئێمە، داوای بەڕێز موقتەدا سەدر بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت."

 

حەلبوسی ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشتیوانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە وادەیەکدا کە ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت، بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسی لە ژێر چوارچێوەی دەستوور و لێکتێگەیشتندا، هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندیی وڵات."