گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

پەیامێکی نوێ لە ڕەوتی سەدرەوە بۆ خۆپیشاندەران و مالیکی

2022.08.05 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی نوێ لە ڕەوتی سەدرەوە بۆ  خۆپیشاندەران و مالیکی

ناس کورد-

 

وتاربێژی نوێژی یەکگرتووی هەینی لە بەغدا و نوێنەری موقتەدا سەدر جەخت لە داواکەی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکاتەوە و دەشڵێت، ئەوەی شکستی هێنا جارێكی دیکە نایەتەوە دەسەڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موهەنەد موسەوی، نوێنەری موقتەدا سەدر و وتاربێژی نوێژی یەگرتووی هەینیدا (هەینی 5-8-2022) ڕایگەیاند، "پرۆژەی چاکسازیی موقتەدا سەدر وەک خۆی دەمێنێتەوە، مەرجەعییەت دەرگای بەڕووی لایەنە خۆسەپێنەکاندا داخستووە، ئەوەی شکستی هێنا جارێكی دیکە نایەتەوە دەسەڵات." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق بووەتە دیلی گەندەڵی و حکومەتە تەوافوقی و دابەشکارییەکان زیانێکی زۆریان بە سامانی عێراق گەیاندووە و خزمەتگوزارییەکان زۆر کەمن." 

 

موسەوی جەختیشی لە پەیامەکەی پێشووی سەدر کردەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و وتیشی، "پێویستە عێراقییەکان پەلە بکەن لە گەڕان بەدوای چاکسازی و ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن."