گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەواڵێکی مژدەبەخش بۆ مووچەخۆران سەبارەت بە مووچە پاشەکەوتکراوەکان

2022.08.05 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێکی مژدەبەخش بۆ مووچەخۆران سەبارەت بە مووچە پاشەکەوتکراوەکان

ناس کورد-

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادەكراوە تایبەت بە چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە مووچەخۆران و هاووڵاتییان، دەشڵێت، پاشەكەوتی مووچە و پلەبەرزکردنەوە بڕگەیەكی سەرەكی ڕاپۆرتەكەیانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی (هەینی 5-8-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، " لە لیژنەكەمان ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادەكراوە كە چەند بڕگەیەكی گرنگ لە خۆدەگرێت، لەوانە دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە ماوەی شەش ساڵە بە نایاسایی ڕاگیراوە و لەگەڵ نەبوونی یاسای بودجە كە هەرێمی كوردستان هەشت ساڵ زیاترە یاسای بودجەی نییە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومەت قەرزی لای مووچەخۆرانە و ماوەی چەند ساڵێكیش پاشەكەوت لەسەر مووچە كراوە بۆیە دەتوانرێت قەرزەكانی حكومەت لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان بدرێنەوە جۆرێك لە "مقاصە"لە نێوان قەرزەكاندا بكرێن. 

 

سەرۆكی لیژنەی دارایی باسی لەوەشكردووە، ڕاپۆرتەكەیان ئامادەكردووە و سەرقاڵی ڕێكخستنەوەین و دواتر دەخرێتە بەردەم دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەمەبەستی بانگێشتكردنی وەزیری دارایی و هەر كاتێك ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بوو ئەوا ڕاپۆرتەكە تاووتوێ دەكرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.