گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمڕۆ پلەی گەرما لە هەرێم دەگاتە لوتکە

2022.08.05 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ پلەی گەرما لە هەرێم دەگاتە لوتکە

 

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ و سبەینێ لوتکەی کاریگەری شەپۆلی گەرما دەبێت و پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەگاتە 51 پلە.   

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەور لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمدا، لەئەنجامی بەردەوامی شەپۆلی گەرما پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و لەھەندێ ناوچەشدا زیاتر بەرزدەبێتەوە.  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم، سلێمانی ٤٤ بە ٢٩، ھەولێر ٤٦ بە ٣٠ پلە، دھۆک ٤٥ بە ٢٩ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٧ بە ٣٢ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٥٠ پلە و ھەندێ ناوچەی باشوری رۆژھەڵاتی ئیدارەکە بۆ ٥١ پلە بەرز دەبێتەوە نزمترین ٣٣ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٥ بە ٢٨ پلە دەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٤ بە ٢٨ پلە دەبێت.  

  

ئەوەشی خستووەتەروو، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە لوتکەی کاریگەری ئەم گەرمایە دەبێت و بەراورد بە رۆژانی ڕابردوو کەش گەرمتر دەبێت و بەھۆی ھاتنی شێ لە باشوری رۆژئاوای عێراقیشەوە ھەستکردن بەگەرماکە زیاتر دەبێت.