ناس کورد-
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە هەر کۆمپانیایەکی کۆکردنەوەی پارەی ئاو یاخود هەر بابەتێکی دیکە ناتوانێت هەزار دیناری لە هاووڵاتیان وەرنەگیرێت و ئەگەر ئەو کارە بکات، سکاڵا لەسەر کۆمپانیاکە تۆمار دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (پێنجشەممە 4-8-2022) ڕایگەیاند، "تەواوی هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە هەر کۆمپانیایەکی کۆکردنەوەی پارەی ئاو یاخود هەر بابەتێکی تر ئەگەر پارەی جۆری هەزاری لێ وەرنەگرتن بەبیانوی ئەوەی کەلەبانکەکان پارەکانیان لێ وەرناگرێت، ئەوا قسەکەیان ڕاست نییە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەدواداچونمان بۆ ئەو بابەتە کردوە لە بانکەکان بێ هیچ کێشەیەک پارەکانیان لێ وەر دەگیرێت تەنها لەوانە وەرناگیرێت کەبازرگانی بەپارەوە دەکەن، بۆیە هەر کۆمپانیایەک گرفت بۆهاووڵاتیان دروست بکات ئەوا لەڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنەوە نوسراو ئاڕاستەی داواکاری گشتیی ناوچەکان دەکەین بۆ لێپرسینەوە لەگەڵیان."