ناس کورد-
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لەسەر رێگەی شێخان - موسڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک (پێنجشەممە 04-08-2022) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 7:45 خولەکی ئەمشەو لەسەر رێگەی نێوان شێخان - موسڵ دوو ئۆتۆمبێلی ئۆپڵ و بیئێم پێکیاندا دا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ڕووداوەکەدا ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون."