ناس کورد-
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نزیکە بێتەخوار 90 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-8-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 93 دۆلار و 3%ی نرخەکەی لەدەستدا.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 88 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەهەمان ڕێژە نرخەکەی دابەزی.
بۆ یەکەمجارە لە مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە دابەزێت.