گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بانکی ناوەندیی هەرێم لەبارەی قەرزەکانی شاسوار عەبدولواحید ڕوونکردنەوە دەدات

2022.08.04 - 19:41
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندیی هەرێم لەبارەی قەرزەکانی شاسوار عەبدولواحید ڕوونکردنەوە دەدات

 

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم/سلێمانى ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی گێڕانەوەی قەرزەکانی کۆمپانیای نالیا بۆ حکومەت و تەرخانکردنی بۆ مووچە، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم/سلێمانى

 

لەچەند پەیج و ئەکاونتێکی سۆشیال میدیا ئەوەیان بڵاوکردەوە کە؛ قەزرەکانى کۆمپانیاى نالیا، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە یەکلاکراوەتەوە و سەرۆکى کۆمپانیاکە بڕیاریداوە بۆ تەواوکارى موچەى مانگى 7 بڕى 80 ملیار دینار بداتە موچەخۆرانى سنورى سلێمانى، لە راستیدا کۆمپانیاى ناوبراو بڕى قەرزەکەى 84 ملیار دینارەو تا ئێستا نەیگێڕاوەتەوە بۆ خەزنەى دەوڵەت. هەر بۆیە سەرلەبەرى ئەو هەواڵ و چەواشەکارییانە رەتدەکەینەوە، چونکە تا ئێستا کۆمپانیای ناوبراو هیچ قەرزێکى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان پاکتاو نەکردۆتەوەو داوا لەسەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەین کە قەرز و ئاسانکارى حکومەتیان لاماوە وەک ئەرکێکى نیشتمانى قەرزەکانیان بگێڕنەوە بۆ خەزێنەى گشتی.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتى بانکى ناوەندى هەرێم / سلێمانى

٤/٨/٢٠٢٢