گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەفتەی داهاتوو پارەی توێژێک دابەش دەکرێت

2022.08.04 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
هەفتەی داهاتوو پارەی توێژێک دابەش دەکرێت

ناس کورد-

وەزیری بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا بڕێک لە پارەی گەنمی ساڵی 2014 و 2015ى جوتیاران دابەش دەکرێت و دواتریش تەواوی پارەى ساڵى 2016 دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 4-8-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو 100 ملیار دیناری پارەی گەنمى ساڵانى 2014، 2015، دابەش دەکرێت، ئەو 100 ملیارە بۆ ساڵى 2014 بڕى 37 ملیار دینار ماوە دابەش دەکرێت و ئەوەى تریش بۆ ساڵى 2015 خەرج دەکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواى ئەو 100 ملیار دینارە، لە ماوەی 10 رۆژ بۆ دوو هەفتەى دیکەدا 208 ملیاری دیکەش دەگاتە دەستمان و دابەش دەکرێت بەسەر جووتیاران و پێشووتریش نیوەى پارەکەیان پێدرابوو".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " جووتیاران لە رێکارەکانى چۆنیەتى دابەشکردنى پارەکە ئاگادار دەکرێنەوە."