ناس کورد-
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ڕایگەیاند، یەکڕیزی نێو ماڵی شیعە پێویستە لەسەر بنەمای چاکسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بێت، هاوکات پەیامێکیشی ئاڕاستەی حەشدی شەعبی کرد و دەڵێت، ئەندامانی حه‌شدی شەعبی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌در نزیكترن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موقتەدا سەدر (پێنجشەممە 4-8-2022) لە تویتێکدا لەبارەی دۆخی عێراق ڕایگەیاند، "یه‌كڕیزی نێو ماڵی شیعه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مایەکی ڕوون و به گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت چاكسازیی راسته‌قینه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "عێراق پایته‌ختی یه‌كه‌می شیعەیە، ئەوەش واتە پێویسته ئه‌وانی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق، نه‌ك عێراق ببێته پاشكۆی ئه‌وانی دیكه."
هاوکات موقتەدا سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی حەشدی شەعبی کردووە و دەڵێت، " گرنگە سەرنج بدەینە شتێک، ئێستا کە لایەنی سەدری و چوارچێوە، هەن، بەو مانایە نییە کە دەبێت برایانی حەشدی شەعبی سەر بە یەکێک لەو دوو بەرەیە بن، بەڵام دڵنیام کە ئەوان لەگەڵ بۆچوونی مندان کە داوای یەکڕیزی و چاکسازی دەکەم."
سەدر لە پەیامەکەیدا داواش لە حەشدی شەعبی دەکات خۆیان یەکلایی بکەنەوە و جەختیشیکردووەتەوە، "حەشد وەک چۆن لە پێناو وڵاتەکەیان قوربانییان دا، ئێستاش بەهەموو شێوەیەک ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە چاکسازی."