گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاستیی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و سەدام

2022.08.04 - 18:06
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاستیی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و سەدام

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی پەیوەندیکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق گومانی ئەوەی دروستکردووە، کە ناوبراو زیندوو بێت، بەڵام ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، ڤیدیۆکە دروستکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە چەند ڕۆژێکە لەژێر ناونیشانی "سەدام حسێن لە ژیاندایە بڵاوکراوەتەوە و تەنانەت گەیشتووەتە سۆشیاڵ میدیای کوردیش. 

 

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە دۆناڵد ترەمپ قسە دەکات و دواتریش دەنگێکی هاوشێوەی دەنگی سەدام حسێن، قسە دەکات و دەڵێت، "من دەگەڕێمەوە عێراق بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی ستەمییان لە ئێمە و عێراقییەکان کردووە".

 

لەوبارەیەوە ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویکردووەتەوە، "ئەو ڤیدیۆیە دروستکراوە و دوورە لە ڕاستییەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشتریش ڤیدیۆیەکی دیکەی هاوشێوە دروستکرا کە دۆناڵد ترەمپ لە هەمان شوێن لەگەڵ سەرۆکی پێشووی مەکسیک قسە دەکات."