ناس کورد-
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەنگۆی کوژرانی ڕەتکردەوە و دەڵێت، ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 4-8-2022) ڕایگەیاند، "هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە گوایە لەڕێی بەغدا تەقەمان لێکراوە، ئەو هەواڵە ناڕاستەو ئێمە سەلامەتین."