گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسێکی دیکە خرایە شوێنی

بەرپرسێکی باڵا لە سلێمانی گۆڕدرا

2022.08.04 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی باڵا لە سلێمانی گۆڕدرا

ناس کورد- 

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گۆڕدرا و کەسێکی دیکە بە وەکالەت لە جێگەی دەستبەکاربوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی (پێنجشەممە 4-8-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا قادر ماڵئاوایى لە بەڕێوەران و لێپرسراوان و فەرمانبەرانى ناو فڕۆکەخانە کرد و دوایین رۆژی دەوامی بوو وەک بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە." 

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، هەندرێن موفتی کە پێشتر لە فڕۆکەخانە بەرپرسیارێتی هەبووە، ئێستا بە وەکالەت کراوەتە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە، تاهیر عەبدوڵاش گوازراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.