گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وانەى پراکتیکى

نوسینگەکانى فێرکردنى شۆفێرى داواى بەرزکردنەوەى نرخ دەکەن

2022.08.04 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
نوسینگەکانى فێرکردنى شۆفێرى داواى بەرزکردنەوەى نرخ دەکەن

ناس کورد-

 

نوسینگەکانى فێرکردنى شۆفێرى لە سلێمانى داواى زیادکردنى نرخى کرێی لێخوڕینى ئۆتۆمبێل دەکەن و 10 رۆژ مۆڵەت دەدەنە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ وەڵامدانەوەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەر کەسێک لەئێستادا بیەوێت مۆڵەتى شۆفێرى دەربکات، جگە لە خوێندنى تیۆرى، پێویستە هەشت وانەى 40 خولەکى لە نوسینگەکان بخوێنێت بۆ فێربوونى شۆفێرى بەپراکتیکى کە نرخى هەر وانەیەک 13 هەزار دینارە، ئەوەش وەک مەرجێکى سەرەکى بۆ دەرکردنى مۆڵەتى تایبەت.

 

ئاکۆ محەمەد نوێنەرى نوسینگەکانى فێرکردنى شۆفێرى لەسلێمانى (4-8-2022) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، دواى ئەوەى نرخى بەنزین بەرزبووەوە داوایان کردووە نرخى وانەى پراکتیکى بەرزبکرێتەوە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

 

وتیشى "ئێستا کارەکە قازانجى زۆر زۆر کەمبووەتەوە، بەهۆى بەرزى نرخى بەنزین و پارچەکانى دیکەى ئۆتۆمبێل".

 

ئاکۆ محەمەد باسى لەوەشکرد، هەفتەیەک بۆ 10 رۆژ مۆڵەت دەدەنە لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەگەرنا هەڵوێستى دیکە دەگرنەبەر.