گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

16 بەنزینخانە بەهۆی دەستکاریکردنى كوالێتی بەنزین سزادران

2022.08.04 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
16 بەنزینخانە بەهۆی دەستکاریکردنى كوالێتی بەنزین سزادران

ناس کورد-

 

16 بەنزینخانەی تر لە هەولێر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالێتییەکەى سزادران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارێزگاى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا (4-8-2022) رایگەیاند، لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.4، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (188) بەنزینخانەن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین و بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان، (16) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

 

 لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان ڕاسپێردراون، جگە لەتوندکردنى ڕێکارەکان بەرامبەر سەرپێچى کاران، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان، پشکنینى بەنزینخانەکان چڕتربکەنەوە بەرامبەر ئەو بەنزینخانەى کە دەستکاریکردنى كوالیتیى دەکەن و بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان بەهاوڵاتییان دەفرۆشن.

 

لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.4، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (188) بەنزینخانەن.

 

ناوی بەنزینخانەکان:-

یەکەم/ وێستگەى هامان1

دووەم/ وێستگەى باواجى

سێیەم/ کۆک

چوارەم/ وێستگەى کوردستان/ 100 مەترى

پێنجەم/  وێستگەى دونیا/ حدید و خەشەب

شەشەم/ وێستگەى فیرارى

حەوتەم/ وێستگەى باز

هەشتەم/ وێستگەى ڕزگارى

 

دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، بەردەوامین لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.

 

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر

 

2022.8.4