ناس کورد-
یەحیا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق دەستگیرکردنى پێنج کەسى بە تۆمەتى تیرۆر لە سلێمانى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەحیا رەسوڵ (4-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "لە ئۆپەراسیۆنێکی ورد و خێرادا، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش توانیان پێنج تیرۆریست لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکەن، کە بەپێی مادەی (٤) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا داواکرابوون".