ناس کورد-
لە حەوت مانگدا نزیکەى 14 هەزار منداڵ لە سلێمانى لەدایکبوون کە زۆرترینیان کوڕ بوون و بەربڵاوترین ناویش کە لێیان نراوە "محەمەد" بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارێکى تەندروستى سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەماوەی( ۷ ) مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی ( ۱/۱ بۆ ۲۰۲۲/۷/۳۱) لەنەخۆشخانەکانی ناوشاری سلێمانی (۱۳٫۹٤٥)منداڵ لەدایکبوون کە (۷٫۲۸۸ ) منداڵیان كوڕ بوون و( ٦٫٦٥۷ ) منداڵیان كچ بووە.
هەر بەپێی ئامارەکە، لەڕیزبەندی زۆرترین ناو کەلە منداڵ نراوە لە کوڕ بریتیە لە (محەمەد) بەدوایدا (ئەحمەد)، لەکچیش (بارین) بەدوایدا (بانو).