گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى هەڵوێستێکى دیکەى لەسەر داواکەى سەدر راگەیاند

2022.08.04 - 12:28
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى هەڵوێستێکى دیکەى لەسەر داواکەى سەدر راگەیاند

ناس کورد-

 

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان بە کارێکى ئاسان دانانێت کە سەدر داوایدەکات، لەکاتێکدا پێشتر هۆشیار زێبارى پشتیوانى بۆ داواکەى سەدر دەربڕى بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میرانى (4-8-2022) لە وتارێکدا وتى "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە، وتیشى "هەموو لایەنە عێراقییەکان چاویان لە دەستپێشخەرییەکەی بارزانییە بۆ هێورکردنەوەی ئەو دۆخەی عێراقی تێکەوتووە".

 

لاى خۆیەوە، جەعفەر ئیمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە میدیاى حزبەکەى وت "وێنەی روونی عێراقمان لێ دیار نییە. ئێمە پێمان باش بوو حکومەت پێکبێت، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و هەڵسەنگاندان بۆ هەڵوێستمان دەکەین".

 

موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر (8-3-2022) لە وتارێکدا جەختیکردەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە، سوربوونى رەوتەکەشى دوپاتکردەوە لەسەر بەردەوامى مانگرتنى لایەنگرانى تا داواکانیان جێبەجێدەکرێت.  

 

دواى وتارەکەى سەدر، ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، موقته‌دا سه‌در راست ده‌كات، چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ دادپه‌روه‌ری و یاسا و بۆچوونی خەڵک.    

 

هۆشیار زیبارى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سكاڵا بێ بنه‌ماكان، كه‌ بۆ وەستاندنى حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی له‌ 2021 له‌ دادگا تۆماركرا، هۆكاری دروستبوونی قه‌یرانی سیاسی، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تین له‌ عێراق.