گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکى دیجلە و فورات مایەپوچبوونى راگەیاند

2022.08.04 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى دیجلە و فورات مایەپوچبوونى راگەیاند

ناس کورد-

 

بانکی دیجلە و فورات بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان مایەپوچبوونى خۆى راگەیاند و داوا لە خاوەن قەرزەکان دەکات لە 20 رۆژدا داواى یاسایی تۆمار بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکەکە لە ئاگادارییەکدا بۆ خاوەن قەرزەکان ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای خزمەتگوزاریی دارایی لە رۆژی 28-12-2021ەوە دادوەر فەرمانیداوە بە بڵاوکردنەوەی مایەپووچبوونی بانکەکە.

 

 داواشى لە لە خاوەن قەرزەکان کردووە لەسەر بنەمای یەکسانی بۆ ماوەی 20 رۆژی دیکە ئەوانەی پارەیان لای بانکەکەیە داوای یاسایی تۆماربکەن.

 

 بانکی دیجلە و فورات بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان هەشت لقى لە پارێزگاکانى عێراق و هەرێمى کوردستان هەیە.