گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى فیدراڵی سکاڵایەک لەدژى قەوارەى هەرێم رەتدەکاتەوە

2022.08.04 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى فیدراڵی سکاڵایەک لەدژى قەوارەى هەرێم رەتدەکاتەوە

ناس کورد-

 

دادگاى باڵاى فیدراڵی عێراق سکاڵایەک رەتدەکاتەوە کە لە دژى قەوارەى هەرێمى کوردستان تۆمارکرابوو، بە پاساوى ئەوەى "نادەستوورییە و مەرجى بەرژەوەندى لە پێشکێشکردنى سکاڵاکەدا نەبووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان دووبەردانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ "رووداو" وتى "دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق سکاڵایەکى لە دژى قەوارەى هەرێمى کوردستان رەتکردووەتەوە کە لەلایەن پەرلەمانتارێکى عێراقەوە پێشکێشکرابوو بە پاساوى ئەوەى مەرجى بەرژەوەندى لە پێشکەشکردنى ئەو سکاڵایەدا نەبووە".

 

سکاڵاکە لەلایەن عەلی شەداد، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوو. رۆژی چوارشەممە 03-08-2022 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵاکە کۆبووەوە و سکاڵاکەی رەتکردەوە.

 

لە سکاڵاکەدا ناوى سکاڵالێکراوان هاتبوو، کە بریتیبوون لە: بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمان، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، عەبدولجەبار عەزیز، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى هەرێمى کوردستان، جەلیل عەدنان، سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق.

 

عەلی شەداد لە سکاڵاکەیدا وتبووی دەسەڵاتەکانى هەرێمى کوردستان "نادەستووری"ین، بەوپێیەى پێچەوانەى ماددەکانى 5 ،13، 19، 120 و 125ى دەستوورى عێراقە کە تایبەتن بە جێبەجێکردنى دەستوور و سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دادگەکان و دانانى دەستوورى هەرێمى کوردستان و گەرەنتیکردنى مافى پێکهاتەکان.