گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەمجارە دادەخرێن’’

’’دوا ئاگادارى’’ دەدرێتە بەنزینخانەکان

2022.08.04 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
’’دوا ئاگادارى’’ دەدرێتە بەنزینخانەکان

ناس کورد-

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر رایگەیاند، بەھۆی ئەوەی بەنزینخانەکان بەشێکیان پابەند نابن بە فرۆشتنی بەنزینی کوالێت باش و چەند جاریش سزایان داون، دەیانەوێت بانگھێشتیان بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە کە ئەوەی ئەمجارە پابەند نەبێت دادەخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری کاکەشین بە پێگەى فەرمى پارتى وت "بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری بەنزینخانە لە ھەولێر بەنزینی خراپ بەنرخێکی ھەرزان دەفرۆشن کە ئۆکتانی لە خوار ٨٩ دەبێت کە نابێت لەوە کەمتر بێت، ئێمە لیژنەکانمان بەردەوام سەردانیان دەکەین و ئەوەی سەرپێچی بکات بەپێی جۆری سەرپێچیەکە سزای دەدەین کە تا ملیۆنێک و ھەشت سەد هه‌زار دینار سزای ماددی و سێ رۆژ داخستنی بەنزینخانەکە دەبێت".

 

وتیشى "بەڵام بەداخەوە تا ئێستا بەشێکی زۆری بەنزینخانەکان پابەند نین سەرەڕای ئەوەی سزاش دەدرێن، چونکە وەکو خۆیان باسی لێوەدەکەن کە بەنزین ھەرزان دەفرۆشن زیاتر سەرف دەبێت و ئەگەر بە ھەزار و ٢٠٠ دینار بێت کەمتر دەفرۆشن بۆیە ئەو رێگایە دەگرنەبەر".

 

کاکەشین وتیشی "بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە بەشێوەی یەکجارەکی دەمانەوێت بەنزیخانەکان بانگھێشت بکرێن و ئاگاداریان بکەینەوە لەمەودوا تەنھا سزادان و داخستنی سێ رۆژ نابێت ئەگەر سەرپێچی بکەن و بەنزینی خراپ بفرۆشن بەڵکو بەیەکجاری دادەخرێن، بۆ ئەو مەبەستە قایمقامیەتی ھەولێریشمان ئاگادار کردۆتەوە، چونکە بەنزینی خراپ ھەم زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت و ھەمیش بەژینگە، بۆیە ناکرێت بەردەوام بن لە فرۆشتنی بەنزینی خراپ".