گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشى 48 کاتژمێر

پێشبینى: پلەى گەرما بەرزتر دەبێتەوە

2022.08.04 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: پلەى گەرما بەرزتر دەبێتەوە

ناس کورد-

 

کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، سبەینێش زیاد بوونی خێرایی با ببێتە هۆى بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک کە کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت و پلەى گەرماش بەرزتر دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ 4- 8- 2022

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور .

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س

ئاراستەی با / خۆرهەڵات .

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو  .

مەوداى بینین / ( 8 - 10) کم  دەبێت .

 

سبەی 5- 8- 2022

کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با کە دەبێتە بەرز بونەوەی تۆزێکی سوک کاریگەریەکەی لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت .

پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 1 پلە بەرز دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشو  .

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (15-25 )کم/س

ئاراستەی با /  باشورى خۆرهەڵات .

مەودای بینین /  ( ٧– ٩ ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر  : 45

سلێمانی : 44

دهۆک  : 44

کەرکوک : 48

هەڵەبجە : 46

سۆران  : 43

راپەرین : 45

گەرمیان: 50

 

بەشى پێشبینى / 4- 8- 2022