گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

چوارچێوەى هەماهەنگی وەڵامى داواى هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى دەداتەوە

2022.08.04 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى هەماهەنگی وەڵامى داواى هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى دەداتەوە

ناس کورد-

 

ئەحمەد ئەسەدى سەرکردە لە چوارچێوەى هەماهەنگى وەڵامى داواى هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى و تێکەڵکردنى لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەسەدى لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "جارێکی دیکە گوێمان لە هەندێک کەس دەبێت کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی حەشد یان تێکەڵکردنى دەکەن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان".

 

وتیشى "ئەوان هەوڵ دەدەن خۆیان بێئاگا بکەن لەوەى کە حەشد بووەتە خاڵی سەرەکی لە سیستەمی ئاسایشی نیشتمانی عێراقدا".

 

ئەسەدى دەڵێت "ڕەنگە ئێمە (وەک هێزە سیاسییە شیعەکان) لەسەر سیاسەت و شێوازەکانی کارکردن ناکۆک بین، بەڵام هەموومان لەگەڵ حەشد وەستاوین دژی هەموو جۆرە پیلانگێڕییەک".

 

me_ga.php?id=39693