گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عامرى پشتیوانى بۆ داواکەى سەدر راگەیاند

2022.08.04 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
عامرى پشتیوانى بۆ داواکەى سەدر راگەیاند

ناس کورد-

هادى عامرى پشتیوانى خۆى بۆ داواکەى موقتەدا سەدر بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەربڕى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامرى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەین كە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە داواكراوە، بەتایبەتی لەو كاتەوە هەڵبژاردنەکانی پێشوو بەهۆی چەندین گومان و ناڕەزایەتییەوە تێکچووبوون".

 

وتیشى "ئەمە پێویستی بە دیالۆگێکی نیشتمانی گشتگیر هەیە بۆ ئەوەی بەروار و میکانیزم و پێداویستییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بکرێت، هەروەها کەشوهەوای گونجاو بۆ هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە و شەفاف دابین بکرێت کە متمانەی هاوڵاتیان بۆ بگەڕێنێتەوە پرۆسەی سیاسی".

 

موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر (8-3-2022) جەختیکردەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردن و دەڵێت، گفتوگۆیان ئەزموون کردووە و سودى نەبووە.  

  

سەدر لە وتارێکدا داوایکرد پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، داواشى لەلایەنگرانى کرد لە مانگرتن بەردەوام بن تا داواکانیان بەدیدێت.        

  

وتیشى "خوازیارى دەسەڵات نیم و گەل لە چینى دەسەڵاتداران بێزار بووە".        

  

سەدر جەختیکردەوە، رەوتى سەدر لە چاکسازیی بەدەرنابێت "ئامادەم لە پێناو چاکسازیی شەهید بم و خوازیارى دەسەڵات نیم".