ناس کورد-
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو رایگەیاند، بابەتی خەڵاتکردنی بکوژی د. هۆشیار ئیسماعیل "پیشێلکارییەکى گەورەی هەیبەتی دادگا و سەروەری یاسا" یە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنەکە (3-8-2022) لەرونکردنەوەیەکدا داواى لە داواکاری گشتی کردووە "ئەو بێڕێزیە بە بڕیارەکانی دادگا قبوڵ نەکەن و دەسەڵاتداران چیتر سوکایەتی بە مافی ستەملێکراو و بڕیارەکانی دادگا نەکەن".
دەقى رونکردنەوەکە:
رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە
ئێمە لە یەکگرتەوی ئیسلامی کوردستان بابەتی خەڵاتکردنی بکوژی شەهید (دکتۆر هۆشیار اسماعیل)بە خەرقێکی گەورەی هەیبەتی دادگا و سەروەری یاسا دەزانین ، هەروەها ئاسانکاریە بۆ تەشەنەکردنی تاوان و لە یاسا دەرچوون و ڕێگە خۆشکردنە بۆ پشێوی کۆمەڵایەتی، بەداخەوە لە جیاتی بەجێگەیاندنی سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژان ، خەڵات دەکرێن.
بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانیە، ئیدانەی ئەو کارە نایاسایی و سەرپێچیە دەکەین .
ئەوەی کراوە لەم کەیسەدا، لەجیاتی بکوژ لەسێدارە بدەن ! خەڵاتی دەکەن و لە ڕاگەیاندن شانازی پێوە دەکەن، ئەوە مایەی استفزاز و سوکایەتی کردنە بە بنەماڵە و زانا و قوتابی و هاوکارانی شەهید دکتۆر هۆشیار .
بەداخەوە چەندان جار دەسەڵاتداران بەڵێنی جێبەجێکردنی سزای سێدارەدانیان دا بۆ بکوژانی دکتۆر هۆشیار بەڵام نەک جێبەجێیان نەکرد بەڵکو خەڵاتیان کرد .
بۆیە داوا دەکەین داواکاری گشتی ئەو بێڕێزیە بە بڕیارەکانی دادگا قبوڵ نەکەن و دەسەڵاتداران چیتر سوکایەتی بە مافی ستەملێکراو و بڕیارەکانی دادگا نەکەن .
بە توندی ئەو کارە نایاساییە ڕەتدەکەینەوە و بێڕێزیە بە مافەکانی مرۆڤ و یاسا بەرکارەکان.
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان