ناس کورد-
خەمیس خەنجەر سەرۆکى هاوپەیمانى سیادەى سوننەکان رایگەیاند، پشتیوانى وتارەکەى سەدر دەکەن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خەمیس خەنجەر لە راگەیەنراوێکدا وتى "ئێمە پشتگیری لە هەموو هەوڵە دڵسۆزەکان دەکەین بۆ رزگارکردنی عێراق و چارەسەرکردنی ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی کە دەوڵەت و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی پەکخستووە".
وتیشى "ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ ناوەڕۆکی وتارەکەی موقتەدا سەدر ڕادەگەیەنین بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەپێی پێوەر و یاسای دادپەروەرانەی نوێ کە ڕێگە بە کێبڕکێی ڕاستەقینە بدات".
موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر (8-3-2022) جەختیکردەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردن و دەڵێت، گفتوگۆیان ئەزموون کردووە و سودى نەبووە.
سەدر لە وتارێکدا داوایکرد پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، داواشى لەلایەنگرانى کرد لە مانگرتن بەردەوام بن تا داواکانیان بەدیدێت.
وتیشى "خوازیارى دەسەڵات نیم و گەل لە چینى دەسەڵاتداران بێزار بووە".
سەدر جەختیکردەوە، رەوتى سەدر لە چاکسازیی بەدەرنابێت "ئامادەم لە پێناو چاکسازیی شەهید بم و خوازیارى دەسەڵات نیم".