گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین ریزبەندی

زانکۆی سلێمانی یەکەمی هەرێم و سێیەمی لەئاستی عێراق بەدەستهێنا

2022.08.03 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆی سلێمانی یەکەمی هەرێم و سێیەمی لەئاستی عێراق بەدەستهێنا

ناس کورد-

 

بەنوێترین ریزبەندی بڵاوکراوەی (وێبۆمەتریک) بۆ ریزبەندیکردنی ئاستی زانکۆکان، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان یەکەمی بەدەستهێناوە و لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عێراقیش سێهەمە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "بەدەستهێنانی ئەو ئاستە بەرزە لە ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەرهەمی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانە".

 

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەکات زیاتر لە هەوڵی پێگەیاندنی خوێندکاران و پێشخستنی زانکۆ بن، دەشڵێت “دەبێت زانکۆ وەک ناوەندێکی گرنگی ئەکادیمی، لە رێگەی زانست و توێژینەوەکانییەوە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ کۆمەڵگە هەبێت”.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، زانکۆی بەغدا شەش هەزار ستافی وانە وتنەوەی هەیە و زانکۆی بەسرە دوو هەزار و ٥٢٧ ستافی وانە وتنەوەی هەیە، بەڵام زانکۆی سلێمانی دوو هەزار و ١٠٠ ستافی وانە وتنەوەی هەیە، واتە زانکۆی سلێمانی بە ستافێکی زۆر کەمتر لەو دوو زانکۆیە توانیویەتی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق پلەی سێهەم بەدەست بهێنێت.