ناس کورد-
ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، موقته‌دا سه‌در راست ده‌كات، چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دادپه‌روه‌ری و یاسا و بۆچوونی خەڵک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆشیار زیبارى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سكاڵا بێ بنه‌ماكان، كه بۆ وەستاندنى حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی له 2021 له دادگا تۆماركرا، هۆكاری دروستبوونی قه‌یرانی سیاسی، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تین له عێراق.
موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر (8-3-2022) جەختیکردەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردن و دەڵێت، گفتوگۆیان ئەزموون کردووە و سودى نەبووە.
سەدر لە وتارێکدا داوای‌کرد پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، داواشى لەلایەنگرانى کرد لە مانگرتن بەردەوام بن تا داواکانیان بەدیدێت.
وتیشى "خوازیارى دەسەڵات نیم و گەل لە چینى دەسەڵاتداران بێزار بووە".
سەدر جەختیکردەوە، رەوتى سەدر لە چاکسازیی بەدەرنابێت "ئامادەم لە پێناو چاکسازیی شەهید بم و خوازیارى دەسەڵات نیم".