ناس کورد-
بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماوە 10 پارێزگاى عێراق سبەینێیان کردە پشوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەریەک لە پارێزگاکانى (کەرکوک، بەغدا، ئەنبار، سەڵاحەدین، نەینەوا، موسەننا، نەجەف، دیوانیە، واست، دیالە) سبەینێیان وەک پشووى فەرمى راگەیاند.
بەپێی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەینێ پلەى گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و لەهەندێ ناوچە دەگاتە نیوەى پلەى کوڵان.
پێشتر حسێن ئەلئەسەدی کەشناسی دیارى عێراقى لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "پێشبینییەکان ئاماژە دەکەن بۆ شەپۆلێکی گەرمای درێژخایەن و ماندووکەر کە کاریگەری لەسەر ناوچەکانمان دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما پێشبینی دەکرێت لەبەغدا بگاتە پەنجاکان".