ناس کورد-
حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر و سەرکردە لە چوارچێوەى هەماهەنگى پێشوازى لە وتارەکەى موقتەدا سەدر کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبادى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "من پێشوازی لە وتارەکەی موقتەدا سەدری برا دەکەم، لە زۆر ڕووەوە لەگەڵ دەستپێشخەری ئێمە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە یەکدەگرێتەوە".
وتیشى "سڵاو لە هەنگاوەکانی و هەموو برایان دەکەم بۆ پاراستنى خوێن و بەدیهێنانی چاکسازی. داوا له ههموو لایهك دهكهم دهست بكهن بۆ خزمهتكردن به خهڵك و چاكسازی له سیستهم و چهسپاندنی دهوڵهتی دهستووری، له رێگهی پرۆسهیهكی دیموكراسی تهندروست و ئاشتیانهوه".
موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر (8-3-2022) جەختیکردەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردن و دەڵێت، گفتوگۆیان ئەزموون کردووە و سودى نەبووە.
سەدر لە وتارێکدا داوایکرد پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، داواشى لەلایەنگرانى کرد لە مانگرتن بەردەوام بن تا داواکانیان بەدیدێت.
وتیشى "خوازیارى دەسەڵات نیم و گەل لە چینى دەسەڵاتداران بێزار بووە".
سەدر جەختیکردەوە، رەوتى سەدر لە چاکسازیی بەدەرنابێت "ئامادەم لە پێناو چاکسازیی شەهید بم و خوازیارى دەسەڵات نیم".