ناس کورد-
پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بە هاتنى شەپۆلێکی گەرمی درێژخایەن و ماندووکەر دەکەن، کە تێیدا پلەکانی گەرما دەگاتە نیوەی پلەى کوڵان لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەک ناوچەی دیکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حسێن ئەلئەسەدی کەشناسی دیارى عێراقى لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "پێشبینییەکان ئاماژەن بۆ شەپۆلێکی گەرمای درێژخایەن و ماندووکەر کە کاریگەری لەسەر ناوچەکانمان دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما پێشبینی دەکرێت لەبەغدا بگاتە پەنجاکان".